کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک هاونیشتمانیی لەبەردەم قەڵای هەولێر بە ئاڵای کوردستانەوە خۆپیشاندان دەکەن. ئەرشیڤ

ژمارەیەک هاونیشتمانیی لەبەردەم قەڵای هەولێر بە ئاڵای کوردستانەوە خۆپیشاندان دەکەن. ئەرشیڤ

کوردستان

لە باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت

"بڕیارەکان رەتدەکەنەوە"

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

جانسو ئۆزدەمیر: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان
کوردستان25-11-2026

جانسو ئۆزدەمیر: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات
کوردستان25-11-2026

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش
کوردستان25-11-2026

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش

رووداو دیجیتاڵ


بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆک و زاخۆ لە هەرێمی کوردستان، هەروەها سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و قامشلۆ و چەند شارێکی دیکەی رۆژئاوای کوردستان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەبچێت.


نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئامادەکاری کراوە و کاژێر 10:30 لە بەردەم چایخانەی مەچکۆ نزیک قەڵا گردبوونەوەی ناڕەزایی دەستپێدەکات.


قایمقامی هەولێر داوای لە فەرمانگەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کرد، بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ئەمڕۆ رێگری نەکەن لە کارمەند و ئەندامەکانیان.


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رووداوی گوت، بۆ خۆپێشاندانی ئەمڕۆ سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکان بەشداری دەکەن و هەموو ئامادەکارییەک کراوە.


هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ لە بەردەم زانکۆی دهۆک، بە پێشەنگایەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەبچێ.


ناڕەزاییەکانی هاونیشتمانیان لە پارچە جیاوازەکانی کوردستان دژی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە، کە 28ی ئەم مانگە لە چەند خاڵێکدا بڵاوی کردنەوە.


لە دوێنێوە ناڕەزاییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق دەستیپێکردووە، بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش کاژێر 02:00 گردبوونەوەی فراوان لە قامشلۆ بەڕێوەبچێت، هەروەها لە چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکەی ئەو پارچەیەی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایی دەکرێت.


لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دوێنێ لە شاری سنە بانگەوازی بۆ خۆپیشاندان کرا، بەگوێرەی بانگەوازییەکان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گردبوونەوەی ناڕەزایی لەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەڕێوەدەچێت.


عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، 24ـی ئەم مانگە زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، دادوەری، ئەمنی و تەکنیکیی دەرکرد، کە لەنێویاندا گرتنەبەری رێکاری نوێ بەرامبەر دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هەبوون؛ بڕیارەکانیش کاردانەوەی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و رەتیانکردەوە.


لە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە: "ئاراستەکردنی رێنمایی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هیچ رەزامەندییەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان نەدات، تەنیا لە رێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە نەبێت... وەرگرتنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە... راسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا) کە لە رووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان".


بابەتی پەیوەندیدار

جانسو ئۆزدەمیر: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان
کوردستان25-11-2026

جانسو ئۆزدەمیر: هەوڵەکانی زەیدی هەنگاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی هەرێمی کوردستان

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات
کوردستان25-11-2026

بەریتانیا رێنمایی نوێی پەنابەری بۆ هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەردەکات

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش
کوردستان25-11-2026

داعش لە حەسەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی بنکەیەکی ئاسایش

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە