کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی سنووریی شوشمێ

دەروازەی سنووریی شوشمێ

کوردستان

بەرپرسانی کرماشان داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتدەکەنەوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد
کوردستان27-11-2026

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد

لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو؛ کوردستانییانی هەرچوار پارچە بەشداربوون
کوردستان27-11-2026

لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو؛ کوردستانییانی هەرچوار پارچە بەشداربوون

چوار کەس لە ورمێ بە گاز خنکان
کوردستان27-11-2026

چوار کەس لە ورمێ بە گاز خنکان

رووداو دیجیتاڵ


بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتی دەکاتەوە دەروازە سنوورییەکە داخرابێت. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشانیش دەڵێت، ئەو بارهەڵگرانەی لە شێخ سلە-پشتە ماونەتەوە، دەگوازرێنەوە بۆ دەروازەی پەروێزخان و شوشمێ.


دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە 27-11-2026 بە بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەروازەی سنووریی شێخ سلە-پشتە لەنێوان کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵەبجە داخرا، دەنگۆی داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ لەنێوان تەوێڵە و پاوەی پارێزگاکانی هەڵەبجە و کرماشانیش هەبوو.


بەهروز فەرەجی، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتی کردەوە دەروازەکە داخرابێت و رایگەیاند، هاتووچۆ بەردەوامە و کاروباری گومرگی بە شێوەی ئاسایی لە ئارادایە.


بەگوتەی بەهروز فەرەجی، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە داخرانی دەروازە سنوورییەکە نەدراوە و بە فەرمی هیچ شتێکیان لەلایەن هەرێمی کوردستان یان عێراقەوە پێ رانەگەیێندراوە.


هاوکات داریوش سادقی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، دوای داخرانی دەروازەی سنووریی شێخ سلە، زیاتر لە 30 بارهەڵگر کاڵا لە دەروازەکە ماونەتەوە.


داریوش سادقی ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئەو کاڵایانە دەگوازرێنەوە بۆ دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان و شوشمێ، بۆ ئەوەی لەوێوە تێبپەڕن.


بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان ئەوەشی خستەڕوو، داخرانی دەروازە سنوورییەکە کۆڵبەری و ترانزێتی کاڵای نەگرتووەتەوە و چالاکییەکان لەم دوو کەرتەدا هاوشێوەی رابردوو بەردەوامن.


دەروازەی سنووریی شێخ سلە لە دیوی هەرێمی کوردستان بە پشتە دەناسرێت کە یەکێکە لەو چوار دەروازەیەی سنووری پارێزگای سلێمانی کە لە هەرێمی کوردستان فەرمین، بەڵام حکومەتی عێراق تاوەکو ئەمڕۆ بە نافەرمییان دەزانێت و لە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، دەبێت ئەو دەروازانەی ئەوان دانی پێدا نانێن دابخرێن.


بابەتی پەیوەندیدار

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد
کوردستان27-11-2026

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد

لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو؛ کوردستانییانی هەرچوار پارچە بەشداربوون
کوردستان27-11-2026

لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو؛ کوردستانییانی هەرچوار پارچە بەشداربوون

چوار کەس لە ورمێ بە گاز خنکان
کوردستان27-11-2026

چوار کەس لە ورمێ بە گاز خنکان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە