Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان26-10-2025

پەکەکە: هیوادارین دەوڵەت بەرپرسیارێتی سەرشانی جێبەجێی بکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەرکان عەلی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەرکان عەلی

رۆژی بڵاوکردنەوە

26-10-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

رووداو دیجیتاڵ

25 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) لە دووەم قۆناخی کرداریی بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە بناری قەندیل، بڕیارێکیان راگەیاند، خۆیان ناویان ناوە "هەنگاوێکی مێژوویی". 
 
سەبری ئۆک، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە 20 ساڵ لە زیندانەکانی تورکیا دا بووە و لە پرۆسەی رابردووی چارەسەری دا رۆڵی هەبووە، راگەیێندراوێکی بەناوی "بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی" خوێندەوە.
 
سەبری ئۆک، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند، "له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه‌ و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به‌ ده‌ستووری رێبه‌ر عەبدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به‌ هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له‌ توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسیی پێكداداندان و زه‌مینه‌ له‌بارن بۆ روودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. كشانه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی توركیاوه‌ به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت".
 
ئەو گەریلایانە 8 یان ژن بوون، وەک خۆیان دەیانگوت زۆرینەیان لە سنووری ناوچەی شرناخ، جزیرێ و جۆلەمێرگ کشاونەتەوە. 
 
پەکەکە ئەم هەنگاوەی وەک پابەندیی خۆی بە بڕیاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئامادەیی تەواوی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری نیشاندا . بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوان گوتیان نەکردەیە سەرۆکەکەیان کە ئەمڕۆ پرۆسەی ئاشتی بەڕێوە دەبات ئازاد نەکرێت یاخود هەلومەرجێکی ئازادی بۆ دروست نەکرێت. هەروەها گوتیان ئەوان چاوەڕێی لێبووردن ناکەن بەڵکو چاوەڕێی ئەوەن رێگەی کاری سیاسیان بۆ بکرێتەوە لە تورکیا . لەوپێناوەدا ئامادەن بۆ هەنگاوی دیکەش. 
 
هەفتەیەک زیاتر بوو ئامادەکاری بۆ ئەو رێوڕەسمە دەکرا کە  ئەمڕۆ بەیانی لە ژێر چاودێرییەکی زۆری ئەمنی دا بەڕێوەچوو. هەر دوای ئەم بڕیارەی لە بناری قەندیل راگەیێندرا، یەکسەر گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیاش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. 
 
سەبری ئۆک دەیویست تەنیا وەڵامی سێ پرسیاری ئەم هەموو دەزگایەی راگەیاندن بداتەوە و بە هەستیارییەکی ئەوتۆوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە کە بە هیچ شێوەیەک کار نەکاتە سەر پرۆسەکە و یەکسەر شوێنەکەی بەجێهێشت.