Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان30-05-2026

دوایین زانیاری لەبارەی منداڵە ونبووەکەی بناری قەندیل؛ ''سەلامەتە''

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاسایشی سلێمانی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

ئاسایشی سلێمانی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

تەندروستیی کۆیە: لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

تەندروستیی کۆیە: لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەڵەبجە تەرمی پیاوێک دوای پێنج رۆژ لەنێو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان31-05-2026

لە هەڵەبجە تەرمی پیاوێک دوای پێنج رۆژ لەنێو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە


رووداو دیجیتاڵ

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 48 کاژێر بەسەر ونبوونی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان لە بناری قەندیل، زانیارییە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن منداڵەکە دۆزراوەتەوە و سەلامەتە، بەڵام بەهۆی گومانی بوونی "کێشەی کۆمەڵایەتی"، ئێستا دایک و باوکی منداڵەکە لە ئاسایش راگیراون.


ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە رانیە لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ئەو رووداوە رایگەیاند، "زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن یاد سەرباز تەمەن چوار ساڵ، کە لە پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە لە گوندی ئێندزێ ون ببوو، ئێستا سەلامەتە و لە لای خێزانێکی نزیکی خۆیانە، بەڵام هێشتا رادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە."

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هێزە ئەمنییەکان گومانیان لە چۆنیەتی ونبوونی منداڵەکە هەبووە، چونکە ئەو شوێنەی لێی ون بووە نە رووبارێکی گەورەی لێیە و نە شاخێکی ئەوەندە سەخت کە منداڵێکی چوار ساڵان تێیدا ون بێت. هەر بۆیە، ئاسایشی راپەڕین دایک و باوکی منداڵەکەیان بانگ کردووە و ئێستا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە راگیراون.

پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەری هەیە ئەم رووداوە پەیوەندی بە "کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە" هەبێت و ونبوونەکە تەنیا بۆ مەبەستی ترساندنی خێزانەکە بووبێت.

پێشتر دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل بە رووداوی راگەیاندبوو کە یاد دانیشتووی هەولێرە و بۆ سەردانی ماڵی باپیری چووەتە گوندی ئێندزێ. دوای ونبوونی، خەڵکێکی زۆر لە دەڤەری باڵەکایەتی و بناری قەندیل بەدوایدا گەڕان، بەڵام هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوت تاوەکو کاتی گەیشتنی زانیارییە نوێیەکان لەبارەی سەلامەتیی منداڵەکە.