رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێ، "بەهۆی گرفتی تەکنیکی و چاککردنەوەوە" پێدانی کاژێرەکانی کارەبا کەم بووەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە: "بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە گازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دووچاری بچڕانی كاتی كارەبا بووینەتەوە".
ئەمڕۆ شەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەڵێنیان پێداوین، کە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: "تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە گازییەكان لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە".
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، پێدانی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە پڕۆژەی رووناکی، لە 24 کاژێردا چوار بۆ پێنج کاژێر کەمبووەتەوە.


.png&w=3840&q=75)