رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمرۆ عەزیز محەممەد، باوکی هەڵکەوت عەزیز پەیامنێر و بەرێوەبەری کۆچکردووی نووسینگەی رووداو لە بەغدا دۆخی تەندروستی تێکچوو و بەپەلە گەیێندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک.
بەڵێن عومەر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری بە رووداوی راگەیاند، "مام عەزیز هەموو پشکنینەکانی بۆ کراوە و سەرەتا ترسمان هەبوو دووچاری جەڵتەی مێشک بووبێت، بەڵام دواتر بۆمان دەرکەوت کە مێشکی باشە و کێشەیەکی کۆنی دڵی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا تووشی تاو و رشانەوە بووە".
بەڵێن عومەر دەڵێت، "باوکی هەڵکەوت تەمەنی هەیە و زۆر بیرکردنەوە و خەم خواردن بەشێک لە هۆکاری نەخۆشکەوتنی ئەمڕۆیەتی و بۆ چارەسەری پێویست و باشتر ئەم شەو رەوانەی نەخۆشخانەی ئینتەرناشنال دەکرێت لە هەولێر".
.jpg&w=3840&q=75)


