رووداو دیجیتاڵ دوای دوو هەفتە لە مانەوەی لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا، کچێکی 12 ساڵان لە ئاکرێ، کە دووپشک پێوەی دابوو، گیانی لەدەستدا. تەندروستیی دهۆکیش دەڵێ، "درەنگ گەیێندراوەتە نەخۆشخانە". رۆژی پێنجشەممە، 09ـی تەممووزی 2026، مەتین جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دلیڤین بورهان، ئەو کچە 12 ساڵانەی کە دوو هەفتە پێش ئێستا دووپشک پێوەی دابوو، گیانی لەدەستدا، "ئەو کچە لەو کاتەوەی لە نەخۆشخانەی ئاکرێوە رەوانەی لای ئێمە کرا، بێهۆش بوو." بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک گوتی، لە نەخۆشخانەی منداڵانی هێڤی لە دهۆک هەموو هەوڵێک بۆ رزگارکردنی دراوە و بۆ ماوەی 2 هەفتە لە ژێر چاودێریی ورددا بووە، بەڵام "دووپشکەکە چەند جارێک بە کچەکەیەوە دابوو و کەسوکاریشی درەنگ زانیویانە، هەر بۆیە درەنگ گەیێندراوەتە نەخۆشخانە." لەبارەی هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانەکەی، مەتین جەمیل گوتی: "بەهۆی ئەوەی ژەهرەکە بە هەموو جەستەیدا بڵاوبووەتەوە، هەوڵە پزیشکییەکان بێئەنجام بوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."
هەواڵە ناوخۆییەکان09-07-2026چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: 60 منداڵ لە خانەکانی بێسەرپەرشتان دەمێننەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان09-07-2026دەستەی وەبەرهێنان: ئەمڕۆ دەست بە کڕینەوەی گەنمی جووتیاران کرا و هەناردەی دەرەوە دەکرێت