رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئێوارەی شەممە، 11ـی تەممووزی 2026، شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لەنزیک گوندی چنارۆکی سنووری کۆیە روویدا و لە جۆری پێکدادان بووە.
شێروان جەلال گوتی: "دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان شۆفێر بووە و ئەوەی دیکە سەرنشین، هەروەها کەسێکی دیکەش بریندار بووە."
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکی کراون و رێکاری پێویست گیراوەتەبەر.



.jpg&w=3840&q=75)
