رووداو دیجیتاڵ بە چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سنووری پارێزگای هەولێر و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە. یەکەم هێرش کاژێر 08:55ـی خولەک ئەمشەو 15ـی تەممووزی 2026 کرا تێکشکێندرا و تێیدا پاشماوەی هێرشەکە لە شەقامی 150 مەتری لە شاری هەولێر چەند گەڕەکێکی دیکە کەوتوونەتە خواروە. لەو هێرشەدا تەنیا زیانی مادی هەبووە و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی رانەگەیێندراوە. لە شەقامێکی هەولێر پارچەی درۆنێک بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە، تەنیا زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە، ئەمە بەگوێرەی ڤیدیۆی هاونیشتمانییان و شایەتحاڵان لە شوێنی رووداوەکە. لە کاژێر 09:20 خولەک، دیسان درۆن ئاراستەی هەولێر کرا. هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و هەڵگرتنەوەی پارچەی درۆنە تێکشێندراوەکان کردووە.
هەواڵە ناوخۆییەکان15-07-2026شارەوانیی گەرمیان بۆ رووداو: 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکەین