رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە 25 بەنزینخانەی هەولێر، بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێ کە لیتری بە 750 دینارە. لە یەک بەنزینخانەیان بە کارتی سووتەمەنی دەدرێت.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر و دەوروبەری لەم بەنزیخانانە دەبێت:
- بەنزینخانەی مۆد ئۆیل لە جووتسایدی منارە
- بەنزینخانەی گۆڤەند لە خەبات
- بەنزینخانەی هەرکی لە گەڕەکی نەورۆز
- بەنزینخانەی رێژوان لە بنەسڵاوە
- بەنزینخانەی شەهەم لە لاوان (بە کاری سووتەمەنی بەنزین دەدرێت)
- بەنزینخانەی یاسەمین لە 100 مەتری - نزیک فامیلی مۆڵ
- بەنزینخانەی کاریا لە 32ـی پارک
- بەنزینخانەی وزە لە ریگەی بنەسڵاوە
- بەنزینخانەی هاوینە هەوار لە رێگەی پیرمام نزیک شاوێس
- بەنزینخانەی قەڵا2 لە گەڕەکی 5 حەسارۆکان
- بەنزینخانەی سێتاقان لە 60مەتری
- بەنزینخانەی گەردی لە رێگەی کۆنی بەحرکە
- بەنزینخانەی بەحرکە لە بەحرکە
- بەنزینخانەی توین لە رێگەی خەبات
- بەنزینخانەی شەقڵاوەی ئەهلی لە شەقڵاوە
- بەنزینخانەی چیا لە رێگەی مەخموور
- بەنزینخانەی لۆلیا لە رێگەی مەخموور
- بەنزینخانەی رەزگە لە باسرمە
- بەنزینخانەی بینەر لە حوجران
- بەنزینخانەی گۆرقەرەج لە تەقتەق
- بەنزینخانەی سەن ئۆیل لە کەسنەزان - کۆرنیش
- بەنزینخانەی سەن ئۆیل لە هەولێری نوێ
- بەنزینخانەی سەن ئۆیل لە رێگەی مەخموور
- بەنزینخانەی دیاری لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆکان
- بەنزینخانەی زیاد لە دارەتوو - بنەسڵاوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ "وەکو تاقیکردنەوە" لە بەنزینخانەیەک بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکات.
سالار محەممەد، لێپرسراوی لیژنەی پشکنین لە نەوت و کانزاکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لە بەنزینخانەی (شەهەم) لە شاری هەولێر دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ئەلیکترۆنی دەبێت.
کارتی ئەلیکترۆنی هەمان ئەو کارتەیە گازی ماڵان (LPG) پێ وەردەگرێت.
25ـی تەممووز لە 23 بەنزینخانەی هەولێر و دەوروبەری بەنزینی 750 دیناری دابەش کرا، دوێنێش هەمان بەنزین لە 27 بەنزینخانە دابەش کرا.
بۆ دابەزینی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، 20ـی ئەم مانگە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێ. رۆژێک دواتریش نرخی بەنزینی موحەسەنی بە هەزار دینار و سوپەری بە 1200 دینار دیاریکرد، جگە لە بەنزینی 750 دیناری کە بەنرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت دەفرۆشرێ.

