کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لەنێو زانکۆکە

لۆگۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لەنێو زانکۆکە

هەواڵە ناوخۆییەکان

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان چوار کورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان تەرخان دەکات

هونەر حەمید

هونەر حەمید

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

رووداو - دیجیتاڵ

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەرفەتی خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە دەڕەخسێنێت کە دەیانەوێت لە پسپۆڕیی تەکنیکیی میدیا پەرە بە تواناکانیان بدەن؛ تەرخانکردنی کورسییەکانیش بەپێی پێشبڕکێ و تاقیکردنەوەی لێهاتوویی دەبێت.


د. چیا محەممەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆمان ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە کە ئارەزووی خوێندنی بەکالۆریۆسیان لە بەشی تەکنیکیی میدیا هەیە، دەتوانن لە رێککەوتی دیاریکراودا سەردانی کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕیی لە قەزای رزگاری بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم".

بەپێی مەرجەکانی زانکۆکە، چوار کورسیی خوێندن تەرخان کراون، بە جۆرێک 2 کورسی بۆ دەرچووانی پۆلی 12 و 2 کورسی بۆ دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکیی میدیا دەبێت. کەمترین کۆنمرەی پێشکەشکار نابێت لە 60% کەمتر بێت و مەرجیشە رۆژنامەنووسەکە لانی کەم 3 ساڵ ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسان بێت.

سەبارەت بە تەمەن و تێچووی خوێندنەکە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە کە رۆژنامەنووس تاوەکو تەمەنی 45 ساڵ، خوێندنەکەی بە بێبەرانبەر دەبێت، بەڵام ئەگەر تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر بوو، دەبێت بە سیستەمی "پارالێڵ" بخوێنێت.

پاڵاوتنی رۆژنامەنووسان لە رێگەی تاقیکردنەوەی لێهاتوویی دەبێت کە 40%ـی نمرەی لەسەرە و 60%ـی دیکەشی لەسەر کۆنمرەی ئامادەیی یان پەیمانگەیە. تاقیکردنەوەکەش بە هەردوو شێوازی نووسین و چاوپێکەوتن دەبێت.

خشتەی رۆژە گرنگەکان بۆ پێشکەشکاران:

  - دابەشکردنی فۆرم: لە 26-8-2026 تاوەکو 2-9-2026 لە کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕیی.
  - دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆرم: رۆژی چوارشەممە، 2-9-2026.
  - چاوپێکەوتنی توانستی زانستی: رۆژی یەکشەممە، 6-9-2026.
  - تاقیکردنەوەی تیۆریی توانست: رۆژی چوارشەممە، 9-9-2026.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە