کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دینار و دۆلار

دینار و دۆلار

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەهای دینار دابەزی و هەر 100 دۆلار زیاتر لە هەزار دینار بەرزبووەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات

بەهۆی داخستنی دەروازەی پشتەوە نزیکەی 1500 هاونیشتمانی بێکار دەبن
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

بەهۆی داخستنی دەروازەی پشتەوە نزیکەی 1500 هاونیشتمانی بێکار دەبن

رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ، بەهای دینار دابەزی و هەر 100 دۆلار زیاتر لە هەزار دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 12-10-2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، بەهای دینار دابەزی و لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 165 هەزار و 150دینارە.

حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بۆ 165 هەزار و 150 دینار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نزیکەی 163 هەزار و 750 دینار بوو."

لەبارەی داهاتووی دینارەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر گوتی: "سەرۆکوەزیرانی عێراق کە نرخی فرۆشتنی دۆلاری بەرزکردەوە گوتی، دۆلاری زۆر دەخەنە بازاڕەوە، کەمێک نادڵنیایی لە بازاڕدا هەیە. ئێستا دۆلار بخاتە بازاڕەوە بەهای دینار زوو بەرز دەبێتەوە."

چوارشەممە 07-10-2026، بانکی ناوەندیی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهای نوێی دیناریان بەرامبەر دۆلار دیاری کرد، کە رۆژی پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو و لەمەودوا بە شێوەیەک دەبێت، کە 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار دەدرێتە بازرگانان و هاووڵاتییان.

پێش ئەو بڕیارە، 100 دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی بە 132 هەزار دینار بوو، لە بازاڕەکاندا بە زیاتر لە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

قایمقامی هەولێر: بازگەکانی هەولێر کراوەن و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات

بەهۆی داخستنی دەروازەی پشتەوە نزیکەی 1500 هاونیشتمانی بێکار دەبن
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

بەهۆی داخستنی دەروازەی پشتەوە نزیکەی 1500 هاونیشتمانی بێکار دەبن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە