کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاتی داخستنی دەروازەی پشتە

کاتی داخستنی دەروازەی پشتە

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەهۆی داخستنی دەروازەی پشتەوە نزیکەی 1500 هاونیشتمانی بێکار دەبن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

رووداو دیجیتاڵ


دوێنێ دەروازەی پشتە کە دەکەوێتە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانەوە و لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە هەڵەبجەیە لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقەوە داخرا، پەیامنێری رووداو دەڵێ، بەهۆی داخستنەکەوە 1500 هاونیشتمانی بێکار بوون.


ئەمڕۆ هەینی 27-11-2026 دەیان ئۆتۆمبێل لە دەروازەی پشتە راگیراون و لە دوای ئەوەی دوێنێ دەروازەکە داخرا نەیانتوانیوە هاتووچۆ بکەن. هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو چووەتە دەروازەکە و دەڵێ، نزیکەی هەزار شۆفێر لەو دەروازەیە کاریان کردووە ئێستا بێکار بوون.


لە دۆخی ئاساییدا لە دەروازەی پشتەوە رۆژانە نزیکەی 150 ئۆتۆمبێل شتومەکیان دەگواستەوە، داهاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 150 ملیۆن دینار بوو. جگە لە شۆفێران، نزیکەی 500 هاونیشتمانی دیکە وەکو کارمەند و خاوەنکار لە دەروازەکە کاریان کردووە و بێکار بوون.


دەروازەکە دوێنێ پێنجشەممە 26-11-2026 لەلایەن هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراقەوە کە کوردن و لە ناوچەکە جێگیربوون، بە خۆڵ بەربەستی بۆ دروستکرا و داخرا، پەیامنێری رووداو دەڵێ، ئێستا پاسەوانی سنوور لە دەروازە جێگیر کراون.


پشتە یەکێکە لەو چوار دەروازەیەی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە لە هەرێمی کوردستان فەرمین، بەڵام حکومەتی عێراق تاوەکو ئەمڕۆ بە نافەرمییان دەزانێت و لە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، دەبێت ئەو دەروازانەی ئەوان دانی پێدا نانێن دابخرێن.


سەرچاوەیەک لە پاسەوانی سنووری عێراق بە رووداوی گوت: "جگە لە دەروازەی پشتە، هەر دەروازەیەکی دیکە هەبن عێراق دانی پێدا نەناوە دادەخرێن، داخستنی دەروازەی پشتە و هەموو دەروازەکانی دیکەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت".


پێش داخستنی دەروازەی پشتە، دوێنێ سەرچاوەیەکی باڵا لە پاسەوانی سنوور بە رووداوی گوت: "داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و ئەمڕۆ یەکێکیان دادەخرێت".


فەریق محەممەد عەبدولوەهاب سوکەر سعێدی، فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق، 26-11-2026 راگەیاند: "دەستکراوە بە جێبەجێکردنی رێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان".


راشیگەیاند: "هێزەکانی سنوور بەرپرسن لە هێڵی سنووری نەک دەروازەکان، چونکە یەکەکانی سنوور تایبەتن بە هێڵی سنووری و دەروازەکان لە تایبەتمەندیی دەستەی دەروازە سنوورییەکانن. هەوڵ و ئاراستەیەک هەیە بۆ یەکخستنی ناوەندێتیی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەروازەکانی دیکەدا".


بابەتی پەیوەندیدار

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان27-11-2026

کەشناسێک پێشبینی شەپۆلێکی نوێی باران و مەترسی لافاو دەکات

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە