رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی (رێگای هامڵتن) داڕما و ئاستەنگی هاتوچوو بۆ شۆفێران دروست بوو. قایمقامەکانی سۆران و چۆمان دەڵێن، دەستبەجێ تیمەکان رێگەکەیان پاککردووەتەوە و هاتووچۆ ئاساییە.
ئەمڕۆ هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2026 رەجەب زوبێر، قایمقامی سۆران بە رووداوی گوت، "کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی کەم لە رێگەی هامڵتن داڕما و ماوەیەک ئاستەنگی هاتووچۆی دروست کرد."
قایمقامی سۆران گوتی، "باران تاشەبەردی سەر چیاکەی هێنابووە خوارەوە و بەشێکی رێگەکەی داخستبوو، بەڵام تیمەکان دەستبەجێ چوونە شوێنەکە و رێگەکەیان کردەوە."
هاوکات ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە رووداوی گوت، "سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان رێگەکەی کردووەتەوە و هاتووچۆکردنی شۆفێران ئاساییە" و داوایشی لە شۆفێران کردن بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
رێگەی نێودەوڵەتیی هامڵتن هەولێر و حاجی ئۆمەران پێکەوە دەبەستێتەوە.


.jpg&w=3840&q=75)