رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە کارگەیەکی پلاستیک لە رێگەی دارەتووی پارێزگای هەولێر کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێ، کەسێک بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەمرۆ هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2026، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "کاژێر 04:14ی ئێوارە، ئاگر لە کارگەیەکی درووستکردنی دەبەی پلاستیک لە رێگەی دارەتوو لە هەولێر کەوتەوە.
شاخەوان سەعید گوتی: "کەسێک کە لە کارگەکەدا کاری دەکرد بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێک لە جەستەی سووتاوە و رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە."
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەرگری شارستانیی هەولێر گوتی: "لە کاتی کارکردنی موەلیدەی کارگەکەدا کرێکارەکان گازوایلیان تێکردووە. ئەمەیش وای کردووە موەلیدەکە گڕبگرێ."
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، "دوای 10 خولەک لە کەوتنەوەی، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی دارەتوو و بنەسڵاوەوە کۆنترۆڵ کراوە."


