رووداو دیجیتاڵ
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دا، دەنگ درا لەسەر ناونانی شەقامێک لە خورماتوو بەناوی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری کۆچکردووی تۆڕی میدیایی رووداو
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەڵاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشتر هەموو رێکارەکانی ئەو شەقامەیان تەواوکردبوو تەنیا لەسەر دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگا مابوو، ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ لە ئەنجوومەنی پارێزگا پەسندکرا و لە رۆژانی داهاتوو بەفەرمی شەقامەکە دەکەنەوە.
گوتیشی، "هەڵکەوت عەزیز ناوێکی دیار و خۆشەویستە لای خەڵکی خوورماتوو" بۆیە وەک رێزێک لە رۆحی ئەو کارەیان کردووە.
شەقامەکە دەکەوێتە گەڕەکی کۆماری کوردی لە قەزای خورماتوو، بە درێژایی یەک کیلۆمەتر.




