کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاتی وەرگرتنی نەوت لە هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو / ئەرشیڤ

کاتی وەرگرتنی نەوت لە هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو / ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟

رووداو دیجیتاڵ


پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانییاندا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بڕیارە سبەی یەکشەممە لە پارێزگای هەڵەبجە، قەزای شەقڵاوە و ناحیەی ئەترووش دەست بە دابەشکردن بکرێت.


لە 19ـی ئەم مانگەوە دابەشکردنی نەوت لە پاریزگای هەولێر دەستیپێکردووە. تاوەکو ئیستا زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر نەوت گەیشتووە.


رۆژی شەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2026، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوت هاتووە بۆ هەولێر و سۆران، ئەمڕۆ بۆ قەزای شەقڵاوە و ناحیەی بالیسان نێردراوە".


جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی: "سبەی لە سنووری شەقڵاوە دابەش دەکرێت و دووسبەی لە سنووری قەزاکانی کۆیە و تەقتەق دابەش دەکرێت."


لە دهۆک زیاتر لە 10 هەزار خێزان وەریان گرتووە


رۆژی چوارشەممە 18-11-2026، لە پارێزگای دهۆک دابەشکردنی نەوت دەستیپێکرد. ئەمڕۆ کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک بە رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی حکومی سوودمەند بوون، لە ناوچەکانی بێگۆڤا، باتیفا، کانی ماسی، دینارتێ و چەمانکێ دابەشکردن تەواو بووە".


کارزان رەئووف دەڵێ:"سبەی لە ئەترووشیش دەست بە دابەشکردن دەکرێت؛ پلانمان هەیە ئەم هەفتەیە دابەشکردنی نەوت فراوانتر بکەین."


سلێمانی.. لە پێنجوێن تەواوبووە و لە هەڵەبجەش دەستپێدەکات


سەلام عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە رووداوی گوت: "لە سنووری پارێزگاکەمان پێنجوێن تەواوکراوە و هەموویان نەوتیان وەرگرتووە، ئێستا لە گەرمک و ناڵپارێزیش لە قۆناخی کۆتاییداین، سبەی لە پارێزگای هەڵەبجەش دەستپێدەکەین؛ هەر ماڵێک 100 لیتر بە 33 هەزار دینار وەردەگرێت."


هاوکات سۆران کەمال، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند: "سبەی لە پارێزگای هەڵەبجە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات و هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت بە 33 هەزار دینار وەردەگرێت."


سۆران کەمال گوتیشی: "لە قۆناخی یەکەمدا نەوتەکە بەسەر هاونیشتمانییانی ناوچە شاخاوییە ساردەکاندا دابەش دەکرێت. پێشبینی دەکەین سبەینێ نەوت بەسەر سەرجەم خێزانەکانی سنووری تەوێڵە و بیارەدا دابەش بکرێت."


رۆژی سێشەممە 17-11-2026، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بارکراوە.


ناردنی ئەم بەشە نەوتە دوای ئەوە هات کە رۆژی 2ـی ئەم مانگە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان دا، دواتریش لە 4ـی مانگدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندیی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت دەربڕی.


بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

نرخی نەوت لە هەولێر بەرزبووەوە؛ لە پارێزگاکانی دیکە چۆنە؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە