کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی سنووریی پەروێزخان

دەروازەی سنووریی پەروێزخان

هەواڵە ناوخۆییەکان

دەروازەی پەروێزخان: دەنگۆی دۆزینەوەی بۆریی نەوتی قاچاخ لە دەروازەکەمان رەتدەکەینەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"

رووداو دیجیتاڵ


کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دەنگۆی دۆزینەوەی بۆریی نەوتی قاچاخ لە دەروازەکەیان رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، ئەو هەواڵەی وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردووەتەوە پەیوەندیی بە پارێزگای سەڵاحەدینەوە هەیە نەک دەروازەی پەروێزخان.


رۆژی شەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2026، پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "دوای ئەوەی چەند پەیج و ئەکاونتێک بە مەبەستی ناشیرینکردنی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە بۆریی نەوتی قاچاخ لە دەروازەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە دۆزراوەتەوە، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە سەرجەم ئەو دەنگۆ و بوختانانە رەتدەکەینەوە و بەدرۆیان دەخەینەوە."


لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا، دەروازەی پەروێزخان راستی رووداوەکەی خستووەتەڕوو و دەڵێ: "ئەو هەواڵەی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بە دۆزینەوەی بۆریی نەوتی قاچاخ بڵاویکردووەتەوە، لە پارێزگای سەڵاحەدینە و لە هەواڵەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراقیشدا بە روونی ئاماژەی پێکراوە."


کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان پێیوایە ئەوانەی ئەو زانیارییانە بڵاودەکەنەوە "بە مەبەست دەیانەوێت هاووڵاتییان چەواشە بکەن و نایانەوێت رووداوەکان وەک خۆی بگات بە هاونیشتمانییان."


ئەم روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە، دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان یەکێکە لە دەروازە سنوورییە فەرمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و ناوەندێکی سەرەکیی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیارانە، هەرچەندە پێشتر وەزارەتی بەرگریی عێراق لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوتدا، دۆزینەوەی بۆریی نەوتی قاچاخی لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاندبوو، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناوی دەروازەی پەروێزخانەوە بڵاوکرابووەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

دابەشکردنی نەوتی حکومی بەردەوامە؛ سبەی لە هەڵەبجە و شەقڵاوە دەست پێ دەکرێت

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لە سنووری حاجی ئۆمەران تەرمی هاووڵاتییەکی ئەفغان دۆزرایەوە

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"
هەواڵە ناوخۆییەکان28-11-2026

لووتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی؛ "تەنیا باسی کێشەکان لەگەڵ بەغدا کراوە"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە