رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییە پێترۆکیمیاوییەکانی ئێران، بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر پیشەسازیی پێترۆکیمیایی لە حەیفای ئیسرائیل. سوپای پاسداران هۆشداری دەدات کە "دووژمنی زایۆنی یارییەکی مەترسیداری دەستپێکردووە کە بازنەکەی سەرجەم ئامانجەکانی وزە لە ناوچەکەدا دەگرێتەوە."
رۆژی دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هێزەکانی سەر بە هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە وەڵامی دەستدرێژیی دووژمنی ئەمریکی-زایۆنی بۆسەر یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییە پیترۆکیمیاوییەکانی وڵاتەکەمان پیشەسازیی هاوشێوەیان لە حەیفا بە مووشەک کردە ئامانج."
سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە سڤیلەکان و پیشەسازییەکانی ئێرانی کردووەتە ئامانج، هۆشداری دەدات و دەڵێ: "دووژمنی زایۆنی بە بەئامانجگرتنی شوێنە مەدەنییەکان و پیشەسازییە نەوتییەکان، یارییەکی مەترسیداری دەستپێکرد، کە بازنەکەی سەرجەم ئامانجەکانی وزە لە ناوچەکەدا دەگرێتەوە."
سوپای پاسداران ئاماژە بەوەش دەکات کە لێکەوتەکانی ئەم گرژییە لەسەر ئابووریی جیهان لە ئەستۆی ئەمریکایە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رێگری لە ئیسرائیل نەگرتووە هێرشەکانی بۆسەر لوبنان بووەستێنێت.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دامەزراوەی پێترۆکیمیایی کارون لە بەندەری ماهشەهر لە پارێزگای خوزستانی ئێران.
وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری پارێزگاری خوزستان بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، دامەزراوەی پترۆکیمیایی کارون بەر هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل کەوتووە و بەهۆیەوە بەشێکی دامەزراوەکە زیانی بەرکەوتووە.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)