رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی دەڵێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی نە لەبیر دەکات و نە لێی خۆش دەبێت.
رۆژی هەینی، 26ـی حوزەیرانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە بۆنەی رێوڕەسمی عاشورا نووسیویەتی: "ئیمام حوسێن (سڵاوی خودای لێبێت) گەورە و سەروەری شەهیدانی شیعەیە، چونکە ئەو هەرچییەکی هەبوو لە دەشتی کەربەلادا بەختی کرد."
عێراقچی هەروەها دەڵێت: "بە هەمانشێوە، ئێمە هەرگیز شەهیدبوونی عەلی خامنەیی، کە گەورە و سەروەری شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە، نە لەبیر دەکەین و نە چاوپۆشی لێ دەکەین."
عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026 لە یەکەم ساتی دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر نووسینگەکەی لە تاران کوژرا.
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لە 28ـی شوباتی ئەم ساڵەوە دەستیپێکرد و 40 رۆژی خایاند. رۆژی 8ـی نیسانیش ئاگربەستی نێوانیان راگەیێندرا.


.jpg&w=3840&q=75)
