رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سیستان و بەلووچستان رایگەیاند، چەکداری نەناسراو تەقەیان لە ئەفسەرێکی پۆلیس کردووە و کوشتوویانە.
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەممووزی 2026 روویداوە. بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، پۆلیسەکە بەلووچی سوننە مەزهەب بووە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، محەممەد پەلەنگی، کە ئەفسەری پلە 3 بووە، لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی لە ناوچەی (سێب و سووران) کەوتووەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و هەر لەوێدا گیانی لەدەست داوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانیی دوێنێ 30ـی حوزەیرانیش، لە مهاباد تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزێکی چەکدار و قەرارگەی هەمزەی سوپای پاسداران روویدا.
قەرارگەی هەمزەی سوپای پاسداران راگەیێندراوێکی بڵاکردووەتەوە و گوتی، چەند چەکدارێک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە کوژراون.
هەمان رۆژ، میدیای فەرمییەکانی ئێران رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە شاری پاوە، دوو پاسدار کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون و چەکدارەکان لە بەردەمی ماڵی پاسدارەکاندا تەقەیان کردووە.
.png&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
