رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی تووند دەداتە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و رایدەگەیێنێت، هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر گەل و رێبەرایەتیی وڵاتەکەی بە "دەستبەجێ و بەهێز" وەڵام دەدەنەوە؛ دەشڵێت: "ئەگەر ئیسرائیل گوێڕایەڵی ئەمریکا نەبێت، وانەیەکی پێویستی پێدەدەین."
رۆژی چوارشەممە، 1ی تەممووزی 2026، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو هۆشدارییەی لە رێگەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
هۆشدارییەکەی عێراقچی دوای لێدوانی یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هات، کە گوتبووی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە لیستی ئامانجەکانیان داناوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەروەها گوتبووی: "فەرمانی من بۆ سوپای ئیسرائیل ئەوەیە کە خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی شین و سپی لە ئێران ئامادە بکات."
بەپێی فۆکس نیوز، کاتس گوتوویەتی: "موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی، بۆ تیرۆرکردن نیشانە کراوە."
وەزیری دەرەوەی ئێران، گوتی: "بڕگەکانی لێکتێگەیشتنەکەی ئیسلام ئاباد بەتەواوی روونن و هەمووان دەتوانن بیبینن."
عێراقچی گوتیشی: "سەرۆکی ئەمریکا، وڵاتەکەی پابەند کردووە کە ئەم بوونەوەرە دەستەمۆیەی خۆی لە تەلئەڤیڤ کۆنترۆڵ بکات، ئەگەر ئەوان لە فەرمانی ئاغاکەیان سەرپێچی بکەن، ئێران وانەی پێویستیان پێدەدات."
.png&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)
