رووداو دیجیتاڵ میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر کەناراوەکانی پارێزگای هورمزگان، لانی کەم 30 بەلەمی ماسیگرانی ناوچەکە بە تەواوی لەنێوچوون. رۆژی هەینی، 10ـی تەممووزی 2026، فەرامەرز جامەگیر، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی هەرەوەزیی ماسیگیرانی ئەسکەلەی پێنج پلە لە شاری بەندەر عەباس رایگەیاند، لە رۆژانی 7 و 8ـی تەممووز، کەناراوەکانی پارێزگای هورمزگان لەلایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج. هەروەها ئەسکەلەی ماسیگریی پێنج پلە لە بەندەر عەباس بە دوو مووشەک هێرشی کرایە سەر. فەرامەرز جامەگیر گوتی: "بەهۆی هێرشەکانەوە لانی کەم 30 بەلەمی ماسیگرانی ناوچەکە بە تەواوی لەنێوچوون." بە گوتەی جامەگیر، نرخی هەر بەلەمێک زیاتر لە دوو ملیار تمەنە (کە دەکاتە زیاتر لە 11 هەزار دۆلاری ئەمریکی) و دەڵێت: "زیانێکی گەورە بە ئابووریی ناوچەکە و بژێویی ماسیگران و خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە."
ئێران10-07-2026فەرماندەی سوپای پاسداران: تۆڵەسەندنەوەی خوێنی عەلی خامنەیی داواکارییەکی رەوا و لەبیرنەکراوە