رووداو دیجیتاڵ
جێگری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێ: ''لە ئەگەری هەر سەرکێشییەک بۆ دزەکردنی دووژمن بۆ نێو ئێران، پیلانەکانیان پووچەڵ دەکەینەوە.''
ئەمڕۆ دووشەممە 20-07-2026، روحوڵڵا نووری، جێگری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ئەندامانی سوپاکە لە شاری سمنان گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، سوپای پاسداران بەتایبەتی هێزە زەوینییەکەی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا لە ئامادەیی تەواودایە.
بەگوتەی روحوڵڵا نووری، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی یەکگرتووی ئێران کە بە هاوبەشی سەر بە هێزی زەوینیی سوپای پاسداران و ئەرتەشە ''بە پشتبەستن بە کەرەستەی سەردەمیانە، راهێنانی بەردەوام و بەرزکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنی، بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵاتەکە لەوپەڕی ئامادەییدایە.''
جێگری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی ئەمریکا کرد و گوتی: ''هەر جۆرە خراپەکاری و دزەکردنێکی دووژمن بۆ نێو خاکی وڵات، لە یەکەم ساتدا پووچەڵ دەکەینەوە.''
روحوڵڵا نووری ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی وڵاتەکە ''بۆ ئەوەی هەمووکات لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ئەگەریدا، ئامادەیی تەواومان هەبێت.''
قسەکانی جێگری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، نۆ شەوی لەسەر یەکە ئەمریکا دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کردووەتەوە، لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بە بە چەندین قۆناخ هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)