رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی شاری بووشێهر لە باشووری ئێران رایگەیاند، سوپای ئەمریکا هێرشی کردەسەر دوو شوێن لە قەزای ناوەندیی بووشێهر، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
رۆژی پێنجشەممە، 30ـی تەمموزی 2026، محەممەد موزەفەری، قایمقامی بووشێهر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا چەند شوێنێکی لە سنووری شارەکە کردە ئامانج.
قایمقامی بووشێهر گوتی، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر دوو شوێن لە نزیک شاری چوغادەک سەر بە قەزای ناوەندیی بووشێهر، بەڵام بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-07-2026 ئەمریکا هێرشێکی چڕی بۆ سەر پارێزگاکانی باشووری ئێرن دەستپێکرد. بەپێی میدیای فەرمیی ئێران و بەرپرسەکانی ئەو وڵاتە، چەندین شوێن لە پارێزگاکانی هورمزگان، خوزستان، بووشێهر و فارس بۆردوومان کراون.



