رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسێکی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕبوونی بە تەنگەی هورمز لە نزیک عومان گوێی لە دەنگی تەقینەوە بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە تاران و مەسقەت سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی ئەو رێڕۆ ئاوییە گرنگە.
رۆژی پێنجشەممە 06-08-2026 دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بازرگانیی بەریتانیا (UKMTO) لە ئێکس بڵاویکردەوە: "کاپتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕبوونی بە تەنگەی هورمزدا رایگەیاندووە گوێی لە دەنگی دوو تەقینەوە بووە." رووداوەکە نزیکەی 10 میل (16 کیلۆمەتر) لە باشووری رۆژهەڵاتی ناوچەی کومزار لە عومان روویداوە.
دەستەکە ئەوەشی روونکردەوە: "راپۆرتەکە پشتڕاستی دەکاتەوە تیمەکە و کەشتییەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکی ژینگەییش تۆمار نەکراوە."
لەوکاتەوەی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە 28ـی شوباتەوە دەستیپێکردووە، ئێران بە کردەیی کۆنترۆڵی تەنگەکەی کردووە و تەقەی لەو کەشتییانە کردووە کە دەڵێ رێڕۆ رێگەپێدراوەکانیان بەکارنەهێناوە.
.jpg&w=3840&q=75)


