رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، لێکەوتەکانی جەنگ بەسەر ئابووریی وڵاتەکەیدا دەرکەوتووە. دەشڵێت: "لەگەڵ دووژمن لە جەنگێکی ئابووریی فراوانداین."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەبۆنەی هەفتەی دەوڵەت پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر ئابووریی وڵاتەکەی داناوە.
بەگوتەی محەممەدباقر قالیباف، ئەمریکا هەموو تواناکانی خۆی بۆ گوشارخستنەسەر ئێران بەکارهێناوە و ئێستا وڵاتەکەی لە "جەنگێکی ئابووریی فراوان"ـدایە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوا لە خەڵک و لایەنە سیاسییەکان دەکات لە دۆخی ئێستای وڵاتەکەدا پاڵپشتیی حکومەت بکەن، "ئەو پاڵپشتییە بە واتای چاوپۆشیکردن لە خاڵە لاوازەکان نییە، بەڵکو متمانەکردنە بە خزمەتکردنی باشتری خەڵک."
قالیباف ئاماژە بە هەوڵی بەرپرسانی ئێران دەکات بۆ نەهێشتنی لێکەوتەکانی جەنگ و دەڵێت: "تاوەکو ئێستا کاریگەریی ئەرێنییان بۆ بەڕێوەبردنی وڵات هەبووە و هەوڵێکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکان دراوە."
قسەکانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەکاتێکدان، رۆژی دووشەممە 24ـی ئاب، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەیەک سزای نوێیان بەسەر تاراندا سەپاندووە و دەستیان بە سیاسەتی "هیچ لێبووردنێک" بەرامبەر ئەو وڵاتە کردووە.
دوای راگەیاندنی سزا ئابوورییە نوێیەکان، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی گەیشتە سەرووی 200 هەزار تەمەن و تاوەکو ئێستا لەم ئاستەدا ماوەتەوە.
.jpg&w=3840&q=75)


