کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

ئێران

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

یەک دۆلار بە 267,400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئێران18-11-2026

یەک دۆلار بە 267,400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوای گەڕانەوەی بەپەلەی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ نێو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات و هۆشداری دەدات کە بەردەوامبوونی دۆخی ئێستا بەبێ هەبوونی زانیاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران "باش نییە".

رۆژی چوارشەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2026، رافائێل گرۆسی لە گوتارێکدا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا رایگەیاند: "یەک شت روونە، باشترین و متمانەپێکراوترین زانیاری سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەو زانیارییەیە کە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن لە رێگەی جێبەجێکردنی یاسایی دەسەڵاتەکانیانەوە دابینی بکەن."

گرۆسی جەختی لە پێویستیی دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان کردەوە و گوتی: "پێویستە بگەڕێینەوە. دەتوانین سەیری رێگە و ئامرازەکان بکەین بۆ ئەنجامدانی ئەوە، بەڵام ئەم دۆخەی چەندین مانگە بەبێ زانیاری سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە باش نییە."

سەبارەت بە مەرج و نیگەرانییەکانی تاران بۆ دەستپێکردنەوەی هاوئاهەنگییەکان، بەڕێوەبەری ئاژانسە ئەتۆمییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد کە دەتوانن لەسەر پرسە ئەمنییەکان بگەنە لێکتێگەیشتن و گوتی: "چەندین جار گوتوومە ئەگەر هەر نیگەرانییەکی سەلامەتی یان ئەمنی هەبێت، شتێکە کە دەتوانین لەسەری رێکبکەوین. ساڵی رابردوو لە قاهیرە رێککەوتنێکمان واژۆ کرد کە رێک ئامانجی لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییە تایبەتەکان بوو کە رەنگە ئێران هەیبێت سەبارەت بە دەستگەیشتن بەو دامەزراوانەی هێرشیان کراوەتە سەر. بۆیە هیوادارم بتوانین ئەم هاوکارییە دابمەزرێنینەوە، کە لەم ساتەدا نییە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، رافائێل گرۆسی وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە ئاژانسەکەی بە پەیڕەوکردنی "پێوەری جیاواز" لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا تۆمەتبار دەکەن و رایگەیاند: "وڵاتانێک هەن کە بەشێکن لە پەیماننامەی قەدەخەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و وڵاتانێک هەن کە بەشێک نین لێی. ئیسرائیل بەشێک نییە. بۆیە بەم واتایە هیچ دووڕووییەک نییە."

گرۆسی روونیشیکردەوە کە ئەگەر ئیسرائیل ئەندامی پەیماننامەکە بووایە و ئاژانسەکە مامەڵەی جیاوازی لەگەڵ ئێران و ئیسرائیلدا بکردایە، ئەو کاتە دەبووە پێوەری جیاواز؛ گوتیشی: "ئەوە بەو واتایە نییە کە من پێم خۆش نەبێت ئیسرائیل و هەموو وڵاتانی جیهان نەبنە بەشێک لە پەیماننامەکە."

شوباتی ئەم ساڵ ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر تەلئەڤیڤ و وڵاتانی دراوسێی وەڵامی دانەوە. دوای دەستپێکردنی جەنگەکە، ئێران رەتیکردەوە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو ئاژانسەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بکات بەو هۆیەی کە بە گوتەی خۆیان، زانیارییە "هەڵەکانی" رێکخراوەکە رێگەیان بۆ هێرشکردنەوە سەریان خۆشکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

یەک دۆلار بە 267,400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئێران18-11-2026

یەک دۆلار بە 267,400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە