سوپای ئێران کوژرانی شەش ئەندامی هێزی دەریایی سوپاکەی لە باشووری وڵاتەکە راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ی ئەیلوولی 2026، سوپای ئێران (ئەرتەش) رایگەیاند، بە هۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران شەش ئەندامی هیزی دەریایی سوپا کوژراون. بەگوێرەی سوپای ئێران، ئەو شەش کەسە لە بۆردوومانی شەوی دووشەممەی هێزەکان ئەمریکا بۆ سەر باشووری وڵاتەکە، کوژراون
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە شەش کەسە بریتین لە: حوسێن مەهدەویان، حامد ئەکاتی، ئەمیر حوسێن سەلیمزادە، محەممەدڕەزا بادران، مالیک موسەوی و موجتەبا باقری.
ئەوە لە کاتێکدایە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئێوارەی رۆژی سێشەممە هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر باشووری ئێران کرد. بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، زیاتر لە 100 پێگە کراونەتە ئامانج.
پێشتریش شەوی دووشەممە ئەمریکا هێرشی کردە چەند خاڵێک لە باشووری ئێران.
دوای هێرشەکانی رۆژی سێشەممە ئێران کوژرانی 19 کەسی پشتراست کردووەتەوە، لە نێویاندا 4 کەس کە لە زەماوەندێکدا لە سیریک لە نزیک تەنگەی هورمز.
سوپای پاسداران دەڵێت لە وەڵامی بۆردوومانەکەی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بانگەشەی ئەوە دەکات لە هێرشە مووشەکییەکانیدا چەندین سەربازی ئەمریکی کوژراون.



