رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان هێرش کرایەسەر هێزە ئەمنییەکان و دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.
رۆژی دووشەممە، 7ی ئەیلوولی 2026، پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە ئەنجامی تەقەکردنی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکان لە شاری زاهیدان، دوو ئەندامی سوپای پاسداران."
بەپێی سوپای پاسداران، هێرشەکە لە کاتی گەڕانی هێزەکانیان لە رێگەی دێهەک بۆ سەرجەنگەل روویداوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، تەقەکارەکان دوای تەقەکردن لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتوون و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە و رێگەکانی چوون بۆ شوێنی تەقەکردنەکەیان داخستووە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی هێرشەکەی نەگرتووتە ئەستۆ و پۆلیسی زاهیدان دەڵێ، هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تەقەکارەکان بەردەوامن.
گرووپی جەیشولعەدل کە گرووپێکی چەکداریی بەلووچەکانە و دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، ناوەناوە هێرش دەکاتەسەر بنکە و بارەگا ئەمنییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان.




