کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئێران

ترەمپ: ئێران بەپەلە دەیەوێت رێککەوتن بکات

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئێران بەپەلە دەیەوێت رێککەوتن بکات، بەڵام ئەو بڕیار دەدات دەچنە نێو ئەو رێککەوتنە یان نا.


رۆژی دووشەممە 14-09-2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیاڵ رایگەیاند: "وڵاتە شکستخواردووەکەی ئێران دەیەوێت بەخێرایی و زۆر بە پەرۆشییەوە رێککەوتنێک بکات. من بڕیار دەدەم کە ئایا ئەمریکا بەشداری دەکات یان نا - کە ئێمە کراوەین بۆ ئەو بیرۆکەیە."

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەردەوامن و رۆژی یەکشەممە (13-09-2026)، عومان رایگەیاند کۆبوونەوەی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە تەنگەی هورمز، کە بڕیار بوو رۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت، دواخراوە. 

ئاژانسی هەواڵی عومان بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە کۆبوونەوەکەی شاری سەلالە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت، بە ئامانجی رەخساندنی زەوینەیەک بۆ دیالۆگێکی بنیادنەرانە. 

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، عومان میوانداریی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی تەنگەکە کە بۆ گواستنەوەی نەوت و گازی جیهانی زۆر گرنگە.

لەلایەکی دیکەوە، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە ئێکس رایگەیاند: "ئێمە سوورین لەسەر برەودان بەو دیالۆگەی کە بەشدارە لە سەقامگیری و هاوکاریی بەردەوام لە ناوچەکەماندا". 

عومان و ئێران چەند هەفتەیەکە تاوتوێی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئەو رێڕەوە ئاوییە گرنگە دەکەن.

لە 28ـی شوباتی رابردووەوە، دوای ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و جەنگێکی فراوانتر لە ناوچەکەدا دروستبوو، تەنگەی هورمز رووبەڕووی گەمارۆی ئێران و دواتریش ئەمریکا بووەتەوە. دوای زیاتر لە شەش مانگ لە جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەردەوامیی ئەم گەمارۆیە نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە، کە لەم هەفتەیەدا گەیشتە سەروو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە