کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئێران

مەسعود پزیشکیان: پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەین

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، پێویستە پەیوەندییە ئابووری، سیاسی و کولتوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان پتەوتر بکرێن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئامادەن لە رێگەی گفتوگۆوە هەر پرسێک لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیان چارەسەر بکەن.


رۆژی چوارشەممە، 16-09-2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد.

مەسعود پزیشکیان رایگەیاند، پەیوەندییە مێژوویی، کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دێرینەن و ''بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرنگییەکی تایبەتیان هەیە و پێویستە پەرەیان پێبدرێت.''

سەرۆککۆماری ئێران لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە پێویستیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و لێکنزیکبوونەوەی وڵاتانی ناوچەکە کرد و گوتی: "پێمانوایە کە گەلانی ناوچەکە خاوەنی پەیوەندیی قووڵ و دێرینن و پێویستە بە پشتبەستن بەو هاوبەشییانە، رێگەی هاوکاری، سەقامگیری و گەشەپێدان خۆش بکەن."

مەسعود پزیشکیان بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە بە ''دەستوەردان'' لە کاروباری وڵاتان دەزانێت و دەڵێت: ''بە دروستکردنی ناکۆکی و ململانێ لەنێوان گەلانی ناوچەکە، بەدوای لاوازکردنی تواناکانی وڵاتان و قۆستنەوەی سەرچاوە و سامانیانەوەن، بۆیە پێویستە بە زیاترکردنی هاوئاهەنگی و گفتوگۆ، زەوینەی نائارامی و ناکۆکی کەمبکەینەوە''.

سەرۆککۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ دراوسێکانیدا لە رێگەی دیالۆگ و دانوستاندن دەربڕی و رایگەیاند: ''ئەگەر هەندێک لایەن داواکاریی رەوایان هەبێت، ئامادەین لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتن و رێزی بەرامبەردا بەدواداچوون بۆ کێشەکان بکەین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە؛ لە هەمان کاتدا چاوەڕوانیمان هەیە هەموو لایەنەکان پابەندی بنەماکانی دراوسێیەتیی باش بن و خۆیان بەدوور بگرن لە زێدەڕۆیی و کردەوەی نادروست''.

قسەکانی مەسعود پزیشکیان لەکاتێکدان کە لە سەرەتای جەنگی 40 رۆژەوە کە 28ـی شوباتی ئەم ساڵ دەستیپێکرد، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی چەندین جار بە پاساوی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشی مووشەکی و درۆنییان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو 15ـی ئەیلوول، لانیکەم بە 1002 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە