رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری پارێزگاری هورمزگان لە باشووری ئێران، خوێندن لە قۆناخەکانی خوێندن لەو پارێزگایە بۆ دوو هەفتە بە شێوەی ئۆنلاین دەبێ.
پارێزگاری هورمزگان، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئەیلوولی 2026، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، چالاکیی پەروەردەیی و وانەگوتنەوەی سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە لە هەموو قۆناخەکانی خوێندندا بۆ دوو هەفتە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێ.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ئەم بڕیارە بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی قوتابیان و پارێزگاریکردن لە کواڵیتیی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دراوە.
بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی ئێران، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە بەیانی چوارشەممەوە لە پۆلەکان دەستپێدەکاتەوە، پاش ئەوەی ساڵی رابردوو لەو وڵاتە بەهۆی جەنگەوە، چوار مانگی کۆتایی خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
پارێزگاری هورمزگان دەکەوێتە کەناری تەنگەی هورمز و لەو پارێزگایانە زۆرترین جار لە لایەن ئەمریکاوە هێرشی کراوەتە سەر.



