کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند کەشتییەک لە نزیک تەنگەی هورمز

چەند کەشتییەک لە نزیک تەنگەی هورمز

ئێران

میدیای فەرمیی ئێران: لە دوو شەو 19 کەشتی لە تەنگەی هورمز لە لایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج

سینا سۆما

سینا سۆما

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، لە دوو شەوی رابردوودا 19 کەشتیی سەرپێچیکار لە تەنگەی هورمز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 27 ئەیلوولی 2026، ئاژانسی هەواڵی (فارس نیوز)ی نزیک لە سوپای پاسداران لە راپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازییەوە رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ماوەی دوو شەوی رابردوودا رووبەڕووی ئەو کەشتییانە بوونەتەوە کە بە نیازبوون لە رێڕۆوە نایاسایییەکانەوە لە تەنگەی هورمز تێپەڕن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسەکە، "شەوی رابردوو 7 کەشتی و شەوی پێشتریش 12 کەشتیی سەرپێچیکار لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج."

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە "ئەو کەشتییانە گوێیان بە هۆشدارییەکانی ئێران نەداوە و رێوشوێنە تایبەتەکانی ئێرانیان سەبارەت بە تەنگەی هورمز پێشێل کردووە، بۆیە هێرشیان کراوەتە سەر."

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە کە تەنگەی هورمز بە تەواوەتی لە کۆنتڕۆڵی ئەمریکادایە.

 بەرپرسانی ئێران پێشتر جەختیان لەوە کردبووەوە، ئەو کەشتییانەی کە بەبێ مۆڵەتی ئێران لە رێڕۆیە دیاریکراوەکان تێپەڕن، لەگەڵ پەرچەکرداری هێزە چەکدارەکانیان رووبەڕوو دەبنەوە.
لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە، ئێران تەنگەی هورمزی داخستووە، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا گەمارۆی دەریایی پێچەوانەی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران.

پێش دەستپێکردنی جەنگەکە و راگرتنی جموجووڵی کەشتییەکان، ئەو تەنگەیە ریڕۆیەکی زۆر گرنگ بوو بۆ بازرگانیی نەوت و گاز و نزیکەی 20٪ی وزەی جیهان بەو تەنگەیەدا تێدەپەری.

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە