کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەنگەی هورمز

تەنگەی هورمز

ئێران

سوپای پاسداران: لە تەنگەی هورمز مین بە دوو کەشتیی دیکەدا تەقییەوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

رووداو دیجیتاڵ


سوپای پاسداران دەڵێت، مین بە دوو کەشتیی دیکەی گواستنەوەی نەوتدا تەقیوەتەوە و هەردوو ئاگریان گرتووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''بە نهێنی هەوڵیان داوە بە رێڕۆی نایاساییدا تێپەڕن''.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ''دوو گوێزەوەی نەوت، کە دوێنێ شەو بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بە شێوەیەکی نهێنی هەوڵیان دەدا لە رێڕۆی نایاسایی و مەترسیداری تەنگەی هورمز تێپەڕن، بەر مینە چێندراوەکان کەوتن''.

بەپێی راگەیێندراوەکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، هەردوو کەشتییەکە تەقیونەتەوە و ئاگریان گرتووە، ''سەرەڕای هەوڵی سوپای داگیرکاری ئەمریکا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، ئێستا بە تووندی دەسووتێن و جێهێڵدراون''.

سوپای پاسداران ئەو دوو کەشتییە بە ''سەرپێچیکار'' ناو دەبات و دەڵێت، سیستمی رێدۆزییان کوژاندووەتەوە و بە رێنمایی ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکا رۆیشتوون، ''بەڵام مینە دەریاییەکان شکستیان بە هەوڵی ئەو قاچاخچییانە هێنا و لاپەڕەیەکی دیکە بۆ کارنامە رەشەکەی فەرماندەی سێنتکۆم (براد کوپەر)، زیاد کرا''.

هەر ئەمڕۆ هێزی دەریایی سوپای پاسداران تەقینەوەی کەشتییەکی دیکەی لە رۆژهەڵاتی تەنگەی هورمز رایگەیاند کە بە رێڕۆی ''قەدەخەکراو''ـدا تێپەڕیوە.

سەرەڕای ئەوەی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە تەواوی تەنگەی هورمزی لە مینە دەریاییەکان پاککردووەتەوە، بەڵام ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ناوە ناوە کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان تووشی تەقینەوە دەبن و گڕ دەگرن.

لە 28ـی شوباتەوە کە جەنگی 40 رۆژە دەستیپێکرد، ئێران هاتووچۆی لە تەنگەی هورمز سنووردار کردووە. ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی جیهانیی سووتەمەنی داناوە.

لە بەرامبەردا، ئەمریکاش گەمارۆی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران و لە رێگەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپاکەیەوە (سێنتکۆم) یاوەریی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دەکات، بۆ تێپەڕین بە تەنگەی هورمزدا.

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە