کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران.

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران.

ئێران

قالیباف: هێشتا ئەمریکا وەڵامی پێشنیازەکەی ئێمەی نەداوەتەوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئاشتی بۆ تاران پێشنۆرەییە، بە مەرجێک ئەمریکا مەرجەکانیان جێبەجێ بکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، وەڵامی هەر هێرشێکی ئیسرائیل و ئەمریکا دەدەنەوە و لە پاڵپشتیی ''بەرەی موقاوەمە''ـش بەردەوام دەبن.


محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەڤپەیڤینێکی میدیاییدا کە رۆژی چوارشەممە 11-11-2026 پەخشکرا، سەبارەت بە چارەنووسی دانوستاندنی نێوان تاران و واشنتن رایگەیاند، ئەمریکا بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان، دەبێت حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ بکات.

بەشێک لە مەرجەکانی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندن و کردنەوەی تەنگەی هورمز کە ئاراستەی ئەمریکا کراون بریتین لە هەڵگرتنی سزاکان، کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی، راگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکان و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان. بەگوتەی قالیباف؛ ''هێشتا واشنتن وەڵامێکی فەرمی و دیاریکراوی نەداوەتەوە. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکییەکاندایە و دەبێ بڕیاری خۆیان بدەن و بە فەرمی رایبگەیێنن."

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە هاوکات سەرۆکی شاندی دانوستاندنی وڵاتەکەیەتی، رەتیدەکاتەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە تیمی دانوستاندندا پێکهاتبێت و دەڵێت: "هیچ گۆڕانکارییەک نەکراوە و من هێشتا بەرپرسی دانوستاندنەکانم."

لە 28ـی شوباتەوە کە جەنگی 40 رۆژە دەستیپێکرد، ئێران هاتووچۆی لە تەنگەی هورمز سنووردار کردووە. قالیباف گوتی: ''یەکێک لە خاڵەکانی مەرجەکانمان لە پێشنیازەکە، ئەوەیە کە تەنگەی هورمز ناگەڕێتەوە دۆخی پێش جەنگ''.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جارێکی دیکە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە ''بەرە موقاوەمە'' دەربڕی و گوتی: 'لە دانوستاندنەکان یان لە جەنگدا، جیاوازی لە نێوان ئیسرائیل و واشنتندا ناکەین. ئەوان یەک بەرەن و ئێمە و موقاوەمەش یەک بەرەین."

قالیباف هۆشداریش دەدات، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیل، ئێران رووبەڕووی هەردووکیان دەبێتەوە و وەڵامی تووندی دەبێت.

لە بەشێکی قسەکانیدا سەرۆکی پەرلەمانی ئیران ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوامبوونی جەنگ زیان بە ئاسایش و ئابووریی وڵاتانی ناوچەکە دەگەیێنێت و پێشنۆرەیی تاران ئاشتییە، ''بە مەرجێک لایەنی بەرامبەر مەرجەکانمان جێبەجێ بکات''.

هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیر بۆ گەڕاندنەوەی واشنتن و تاران بۆ سەر مێزی دانوستاندن و رێگری لە جەنگ چڕ بوونەتەوە.

لە دوایین پێشهاتدا میدیا ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، دوێنێ سێشەممە محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی حەوت لە پاریس رایگەیاندووە، دەوحە لانیکەم دوو هەفتە کاتی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی هەوڵ بدات لە رێگەی دانوستاندنەوە کێسەکان چارەسەر بن و  رێگری لە هێرشی ئەگەریی ئەمریکا بکات بۆ سەر ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە