کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی گشتیی تاران

دیمەنێکی گشتیی تاران

ئێران

گەشتوگوزاری ئێران: ئاسانکاریی نوێ بۆ گەشتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین

سینا سۆما

سینا سۆما

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری میراتی کولتووری، گەشتوگوزار و پیشەسازییە دەستییەکانی ئێران رایدەگەیێنێت، سەرەڕای ئاڵنگارییەکانی شەڕ و سنوورداربوونی گەشتە ئاسمانییەکان، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 12.5 ملیۆن گەشتیاری بیانی سەردانی وڵاتەکەیان کردووە. دەشڵێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەت پارێزگاری پارێزگا سنوورییەکان میکانیزمێکی نوێ بۆ هاتووچۆی گەشتیاران دادەنێن.

رەزا ساڵحی ئەمیری، وەزیری میراتی کولتووری، گەشتوگوزار و پیشەسازییە دەستییەکانی ئێران بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکانی دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکان ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە ئەو ژمارەیە لەگەڵ پلانە سەرەتاییەکانیاندا جیاوازیی هەیە، بەڵام دەریدەخات کە کەرتی گەشتوگوزاری دەرەکیی ئێران نەوەستاوە.

وەزیری گەشتوگوزاری ئێران باسی لەوەش کرد، لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ئەم ساڵدا، رێژەی پڕبوونی هۆتێلەکانی ئێران -بێجگە لە چوار پارێزگای باشوور- گەیشتووەتە نزیکەی 80%. هەروەها جەختی کردەوە کە سەرەڕای کێشە ئابوورییەکان، خێزانە ئێرانییەکان گەشتکردنیان لە بەرنامەی خۆیاندا هێشتووەتەوە.

میکانیزمی نوێ بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق

سەبارەت بە سنوورداربوونی گەشتە ئاسمانییەکان، ساڵحی ئەمیری گوتی: "بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، تیشکمان خستووەتە سەر وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەتی عێراق. لە پشتێنەی باشووری سنووری نێوان ئێران و عێراق زیاتر لە 20 ملیۆن کەس دەژین، بۆیە پێشنیازمان کردووە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگارەکانی سنوور، ئاسانکاریی تەواو بۆ گەشتی خێزانی و هاتووچۆی گەشتیاران لە رێگەی سنوورە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە بکرێت."

وەزیری گەشتوگوزاری ئێران روونیکردەوە کە پارێزگارانی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی بەسرە، عەمارە و ناسریە هاوئاهەنگی دەکەن بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە نێو ئێران، یان ئۆتۆمبێلەکانیان لە فڕۆکەخانەی یەکەم خاڵی گەیشتن دابنێن و لەوێوە بە فڕۆکەی نێوخۆیی گەشت بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران بکەن. 

بە گوتەی ئەو، ئێستا رۆژانە نزیکەی 10 هەزار هاووڵاتیی عێراقی تەنیا لە بەسرەوە سەردانی ئێران بەتایبەت پارێزگای خوزستان دەکەن.

هەر گەشتیارێکی تەندروستی 3 هەزار دۆلار خەرج دەکات

رەزا ساڵحی ئەمیری، ئاماژەی بە گرنگیی گەشتوگوزاری تەندروستی بۆ بەدەستهێنانی داهات کرد و رایگەیاند، تێچووی چارەسەری پزیشکی لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ، یەک لەسەر سێ تاوەکو یەک لەسەر پێنج کەمترە.

ساڵحی ئەمیری، گەشتوگوزاری تەندروستیی بە یەکێک لە سەرچاوە ستراتیژییەکانی داهات بۆ ئێران ناوبرد و رایگەیاند، هەر گەشتیارێکی تەندروستی بە تێکڕا نزیکەی 3 هەزار دۆلار لە ئێران خەرج دەکات، لە کاتێکدا گەشتیارێکی ئاسایی نزیکەی هەزار و 270 دۆلار خەرج دەکات.

بە گوتەی وەزیری گەشتوگوزاری ئێران، پێرار نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیاری تەندروستی چوونەتە ئێران و نزیکەی 2 ملیار دۆلار داهاتی بۆ وڵاتەکە هەبووە، ئامانجی پلانی حەوتەمی گەشەپێدانیش گەیاندنی ئەو ژمارەیەیە بە دوو ملیۆن گەشتیار و 6 ملیار دۆلار داهات.

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە