کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تمەنی ئێرانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

تمەنی ئێرانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئێران

یەک دۆلار بە 267,400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

رووداو دیجیتاڵ

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی بازاڕی ئازادی تاران دا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە تمەن 1,900 تمەن یان بە رێژەی 0.71% دابەزی و یەک دۆلار بە 267,400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە 24 کاژێری رابردوودا، مەودای گۆڕانکاریی نرخی دۆلاری ئەمریکی لەنێوان 267,400 بۆ 270,200 تمەندا بووە. بەهای دۆلار بەراورد بە هەفتەی پێشوو 0.94% بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، هەروەها لە ماوەی 6 مانگی رابردووشدا بە کۆی گشتی بە رێژەی 52.80% بەرزبووەتەوە.

پێشبینیی نرخی دۆلار

پسپۆڕانی ئابووری، بە لەبەرچاوگرتنی جێگیربوونی نرخی دۆلار لە مامەڵەکانی رۆژی سێشەممەدا، پێیان وایە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەشدا سەرەتا نرخەکان لە ئاستێکی نزیک لە نرخی داخرانی رۆژی پێشوو بەردەوام دەبن. ئەگەر هەواڵی هێرشە سەربازییەکانی ناوچەکە نەبێتە هۆی تووندبوونەوەی زیاتری پێکدادانەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوام بن، ئەگەری زۆرە نرخی دۆلار لە مەودای 266 بۆ 268 هەزار تمەندا جێگیر بێت.

لە بەرامبەردا، لە سیناریۆی بەرزبوونەوەدا، پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان یاخود بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەرێنی لەبارەی رەوتی نێوەندگیرییەکان، دەتوانێت "خواستی خۆپارێزی" لە بازاڕدا بەهێز بکاتەوە. لەم بارودۆخەدا، تێپەڕاندنی ئاستی بەرگریی 268 هەزار تمەن دەتوانێت زەمینە بۆ هەڵکشانی نرخی دۆلار بەرەو مەودای 269 بۆ 271 هەزار تمەن بڕەخسێنێت؛ سەرەڕای ئەوەش، جێگیربوونی نرخ لەو ئاستە بەرزانەدا بەندە بە بەردەوامیی هەواڵە نەرێنییەکان و هاتنەناوەوەی خواستی بەهێزی کڕین بۆ نێو بازاڕ.

بابەتی پەیوەندیدار

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە
ئێران19-11-2026

گرۆسی: هیچ زانیارییەکمان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت
ئێران18-11-2026

ئەرتەشی ئێران: دووژمن خەریکی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی و وەڵاممان زۆر تووندتر دەبێت

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە
ئێران18-11-2026

لە سنووری بانە شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێران و پژاکدا روویدا؛ سەربازێک کوژراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە