کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەک کە تێیدا دەردەکەوێت کەسێک خواردنەوەی کحولی دەخواتەوە

وێنەیەک کە تێیدا دەردەکەوێت کەسێک خواردنەوەی کحولی دەخواتەوە

ئێران

ئێران.. لە 28 رۆژدا 534 بە کحولی ساختە ژەهراویبوون و 23یان مردوون

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر کوێت سیناریۆیەکە بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ
ئێران27-11-2026

عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر کوێت سیناریۆیەکە بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ

پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم
ئێران25-11-2026

پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم

سوپای ئێران: لە تەنگەی هورمز مین بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە
ئێران25-11-2026

سوپای ئێران: لە تەنگەی هورمز مین بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت، ژمارەی ژاوهراویبووان بە خواردنەوە کحولییە ساختەکانەوە گەیشتووەتە 543 کەس؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 23ـیان گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ هەینی 27-11-2026، حوسێن کرمانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوایین ئاماری ژەهراویبوون بە خواردنەوە کحولییە ساختەکانی راگەیاند.


بەگوتەی حوسێن کرمانپوور، لە 31ـی تشرینی یەکەمەوە (28 رۆژ) لانیکەم 543 کەس لە شارە جیاجیاکان ژەهراوی بوون.


بەپێی ئامارەکەی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لەو ژمارەیە 23ـیان گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان مێشکیان لەکارکەوتووە و 33ـیان لە ژێر چاودێریی چڕدان.


وەک لە ئامارەکەدا هاتووە، 42 کەس لە پارێزگاکانی سنە و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو ژەهراویبوواندان کە دووانیان لە شاری خۆی گیانیان لەدەستداوە.


ماوەیەکە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، خواردنەوە کحولییە ساختەکان زیادیان کردووە. شەوی چوارشەممە 25ـی تشرینی دووەمیش میلاد حەیدەریان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی نەیشابوور رایگەیاند، تەنیا لەو شارە، ژمارەی ژەهراویبووان گەیشتووەتە 230 کەس.


لە ئێران بەهۆی قەدەخەکردنی کحولەوە، بازاڕێکی رەشی بەرفراوان بۆ بەرهەمهێنانی خواردنەوەی کحولیی دەستکرد دروست بووە. تێکەڵکردنی میتادۆن (Methadone) و دەرمانە هێورکەرەوەکانی دیکە لەگەڵ ئەم خواردنەوانەدا دیاردەیەکی باو و زۆر مەترسیدارە کە بەردەوام گیانلەدەستدانی لێ دەکەوێتەوە.


میتادۆن دەرمانێکی (سڕکەر)ـی زۆر بەهێزە. کاتێک لەگەڵ کحول دەخورێتەوە، بەکارهێنەر وا دەزانێت کحولێکی زۆر تووند و پلە بەرزی خواردووە، لە کاتێکدا ئەو سەرخۆشییەی کاریگەریی کحول نییە، بەڵکو کاریگەریی سڕبوونی دەمارییە بەهۆی میتادۆنەوە، کە هەندێک جار کوێربوون، وەستانی دەڵ، جەڵتەی مێشک و گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.



بابەتی پەیوەندیدار

عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر کوێت سیناریۆیەکە بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ
ئێران27-11-2026

عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر کوێت سیناریۆیەکە بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ

پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم
ئێران25-11-2026

پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم

سوپای ئێران: لە تەنگەی هورمز مین بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە
ئێران25-11-2026

سوپای ئێران: لە تەنگەی هورمز مین بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە