کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کچێک لە نەخۆشخانەیەکی تاران. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: Reuters

کچێک لە نەخۆشخانەیەکی تاران. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: Reuters

ئێران

دوو قوتابی لە ئێران بە هەڵامەت گیانیان لەدەستدا

هانا محەممەد

هانا محەممەد

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران.. لە 28 رۆژدا 534 کەس بە کحولی ساختە ژەهراویبوون و 23یان مردوون
ئێران27-11-2026

ئێران.. لە 28 رۆژدا 534 کەس بە کحولی ساختە ژەهراویبوون و 23یان مردوون

عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر کوێت سیناریۆیەکە بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ
ئێران27-11-2026

عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر کوێت سیناریۆیەکە بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ

پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم
ئێران25-11-2026

پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم


رووداو دیجیتاڵ


دوو قوتابی لە شاری سیرجانی سەر بە پارێزگای کرمانی ئێران بە ئەنفلەوەنزا گیانیان لەدەستدا و هەربۆیەش بڕیاردرا سبەی شەممە خوێندن لە قوتابخانەکانی سنووری شارەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە بچێت.


دوای گیانلەدەستدانی دوو قوتابی بە ناوەکانی ئەمیرعەلی پوورقاسمی و پاشا پوورشەهسەواری و زیادبوونی نیگەرانییەکان لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا لەنێو قوتابخانەکان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سیرجان بڕیاری راگرتنی خوێندنی لە سەرجەم قوتابخانەکانی شارەکە بۆ سبەی دا و بڕیارە خوێندنی سبەی بە شێوەی ئۆنلاین بێت.


مەجید ئەسفەندیارپوور، بەڕێوەبەری پەروەردەی سیرجان رایگەیاند، لە هەندێک لە قوتابخانەکاندا ژمارەیەک قوتابی تووشی هەڵامەتی تووند بوون، بۆیە رێگەیان پێنادرێ بچنەوە قوتابخانە.


مەجید ئەسفەندیارپوور گوتی، لەسەر ئەو بنەمایە سبەی شەممە بڕیار لەبارەی داخستنی قوتابخانەکان بۆ چەند رۆژێک یان کردنەوەی دەرگەی قوتابخانەکانی سیرجان دەدرێ.


بڵاوبوونەوەی هەڵامەت لە ئێران و رۆژهەڵات چەند رۆژێکە زیادیکردووە کە بووەتە هۆی داخستنی قوتابخانەکان لە هەندێک لە شار و پارێزگاکانی ئەو وڵاتە.


هەواڵەکە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سنە بڕیاری دا سبەی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە بچێت، ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەڵامەت.


بابەتی پەیوەندیدار

ئێران.. لە 28 رۆژدا 534 کەس بە کحولی ساختە ژەهراویبوون و 23یان مردوون
ئێران27-11-2026

ئێران.. لە 28 رۆژدا 534 کەس بە کحولی ساختە ژەهراویبوون و 23یان مردوون

عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر کوێت سیناریۆیەکە بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ
ئێران27-11-2026

عەباس عێراقچی: هێرشەکەی سەر کوێت سیناریۆیەکە بۆ هەڵگیرساندنەوەی جەنگ

پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم
ئێران25-11-2026

پزیشکیان: خۆزگە لە جەنگدا دەکرامە ئامانج و ئاسوودەدەبووم

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە