رووداو دیجیتاڵ
فریاکەوتنی پارێزگای کرمانی ئێران دەڵێ، لە ئەنجامی تەقینەوەی گاز لە ماڵێك لە پارێزگاکە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، بەشی پەیوەندییەکانی فریاکەوتنی کرمان رایگەیاند: "رووداوەکە کاژێر 5:15 خولەک (بە کاتی تاران) (4:45 خولەک بە کاتی هەولێر) لە ماڵێک روویداوە".
بەشی پەیوەندییەکانی فریاکەوتنی کرمان دەڵێ:"لە رووداوەکەدا 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون."
بە گوێرەی پەیوەندییەکانی فریاکەوتنی کرمان، ئەگەری هەیە ژمارەی مردووان و بریندارەکان زیاتر بێت.
بە گوێرەی فریاکەوتنی کرمان، زیانێکی زۆر بەر خانووەکانی نزیک شوێنەکە کەوتووە و ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەکەش بریندار بوون، دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.




