کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق

عێراق

خەزعەلی: نابێت هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر بمێنن

سەمیع زوبێر

سەمیع زوبێر

02-04-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەمیع زوبێر
سەمیع زوبێر02-04-2021

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەدەست دەسەڵاتدارانی ئیمارات بێت، قبوڵناكرێت، ئێستاش ئیمارات عێراق بەرەو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل هاندەدات.
 
لە کاتی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی ساڵانەی هۆزەكانی باشوور بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینی شەعبانیە، كە ئەمڕۆ هەینی 2-4-2021 لە قەزای سوق شیوخ لە پارێزگای زیقار بەڕێوەدەچوو، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق گوتارێکی پێشکەشکرد.
 
قەیس خەزعەلی گوتی: "بەلای ئێمەوە ئەگەر هەڵبژاردن بەدەست دەسەڵاتدارانی ئیمارات بێت قبوڵناكرێت و رێگەشی پێنادرێت، هەروەها بەنهێنی هەوڵێك هەیە بۆ هاندانی عێراق بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسڕائیل، ئێستا كەسانێك ئەو قسانەی منیان بەلاوە سەیرە، بەڵام بەمزوانە دەیبینن".
 
خەزعەلی پێیوایە رۆڵی ئیمارات ئاسانكردنی پرۆسەی ئاساییكردنەوەیە لەگەڵ ئیسڕائیل و دەڵێت: "ماوەیەكە دەسەڵاتدارانی ئیمارات لە رێگەی چەند كەسایەتییەكی ئەمنی و ئیداری، كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكەن، دڵنیاشم لەوەی دەیڵێم ئەگەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەو شێوەیە و بەو میكانیزمە كرا، كە ئیمارات توانی هەژموونی خۆی بسەپێنێت، ئەوە كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات، چونكە هەموو ئەو جومگانەیان كۆنتڕۆڵكردووە، كە دەتوانن یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بكەن".
 
ئەمینداری گشتیی عەسائیب قسەی لەسەر هێرشەكانی ئەو گرووپانە کرد، کە ئەوان پێیاندەڵێن "گرووپەکانی بەرگری" و دژایەتی مانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکەن. خەزعەلی گوتی: "هیچ دەرفەتێك بۆ مانەوەی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عەین ئەسەد و تەنانەت بنكەی سەربازی هەریر لە هەولێر و هیچ سوچێكی عێراق نەماوە".
 
بەشێک لە گرووپە شیعەکانی عێراق بەردەوام داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن، بەڵام دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە، ئەو گرووپانە زیاتر لە جاران جەخت لە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەنەوە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە