کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پشکنینی کۆرۆنا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بەغدا. وێنە؛ AFP

پشکنینی کۆرۆنا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بەغدا. وێنە؛ AFP

تەندروستی

تەندروستیی عێراق: هیچ رێكارێكی نوێ لە مانگی رەمەزان ناگیرێتەبەر

سەمیع زوبێر

سەمیع زوبێر

05-04-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەمیع زوبێر
سەمیع زوبێر05-04-2021

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

پسپۆڕێک: نابێت دژەبەکتریاکان بۆ چارەسەری نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بەکاربهێنرێن
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێک: نابێت دژەبەکتریاکان بۆ چارەسەری نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بەکاربهێنرێن

د. ساڵح نەجیب: هەوای سلێمانی پاکترە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان
تەندروستی23-11-2026

د. ساڵح نەجیب: هەوای سلێمانی پاکترە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان

رووداو دیجیتاڵ

مانگی رەمەزان نزیکەی هەفتەیەکی ماوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاودێریی رەوشی تەندروستیی وڵاتانی دراوسێ دەكات، هیچ بەڵگەیەكیش نییە لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا بۆ عێراق، لە مانگی رەمەزانیش هیچ رێكارێكی نوێ ناگیرێتەبەر.
 
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیچ بەڵگەیەك نییە لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا بۆ عێراق، شارەزایانیش چاودێریی ئەوانە دەكەن كە پێكوتەیان وەرگرتووە، هیچ بەڵگەیەكیش نییە لەسەر ئەوەی پێكوتەكان كاریگەرییان لەسەر كۆرۆنای نوێ هەیە یان نا".
 
تاوەكو ئێستا وەزارەتی تەندروستیی عێراق 336 هەزار ڤاكسینی جۆری ئەسترازێنیكا و 50 هەزار ڤاكسینی سینۆفارمی چینی وەرگرتووە و راستەوخۆ لەسەر دامەزراوە تەندروستییەكانی بەغدا و پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان دابەشكراوە.
 
لە 25ی ئاداری رابردوو حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق گوتی: "16 ملیۆن ڤاكسینی دیكە رەوانەی عێراق دەكرێت و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر دامەزراوە و فەرمانگە تەندروستییەكان دابەش دەكرێت".
 
سەبارەت بە كاریگەریی ڤاكسینەكە وەزیری تەندروستی رایگەیاند: "لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسندكراوە، هاوكات جەختی لەسەر پابەندبوون بە رێنماییەكان كردەوە، بەتایبەتی بەكارهێنانی دەمامك، دووركەوتنەوە لەیەكدی لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هەمووان".
 
هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا كردەوە و گوتی: "پرۆسەی پێدانی پێکوتە زۆر باش بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستاش 93 هەزار و 21 کەس لە عێراق پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە".
 
پێشتر نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند: "لە چەند هەفتەی داهاتوو 1.1 ملیۆن ڤاكسین لەرێگەی كۆڤاكسەوە دەگاتە عێراق، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵیش 20%ی دانیشتووان دەكوترێن".
 
تاوەکو ئێستا 873 هەزار و 568 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 778 هەزار و 535  لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا 89 %ی تێکڕای تووشبووان، هەروەها 80 هەزار و 570  تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 453  لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، 14 هەزار و 463 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

پسپۆڕێک: نابێت دژەبەکتریاکان بۆ چارەسەری نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بەکاربهێنرێن
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێک: نابێت دژەبەکتریاکان بۆ چارەسەری نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بەکاربهێنرێن

د. ساڵح نەجیب: هەوای سلێمانی پاکترە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان
تەندروستی23-11-2026

د. ساڵح نەجیب: هەوای سلێمانی پاکترە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە