رووداو- موسڵ
بەگوتەی چەند شایەتحاڵێک لە شاری موسڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە مامۆستایەکی ئایینی دەیان داری لێدراوە لەسەر ئەوەی کە وشەی داعشی لە جیاتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەکارهێناوە.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، ئەو مامۆستا ئایینییە پێشنوێژی مزگەوتێکە لە گەڕەکی قاهیرەی شاری موسڵ، بەهۆی ئەوەی تەنها وشەی داعشی بەکارهێناوە لە بەردەرگای مزگەوتەکەی دەیان داریان لە پشتی داوە.
دوای دەستگرتنیان بەسەر شاری موسڵ، چەکدارانی داعش چەندین مامۆستای ئایینییان لە مزگەوتەکان لەکارلاداون و ئەو کەسانەیان لە شوێنیان داناون کە لەگەڵ بیروباوەڕەکانی خۆیان دەگونجێن.



