رووداو- ئاژانسەکان
وەزیری گواستنەوەی كۆنگۆی دیموكرات رایگەیاند، كەشتییەك لە دەریای تەنجانیقا نغرۆبووە و بەهۆیەوە 129 كەس گیانیان لەدەستداوه.
لۆرۆن سۆمبا، وەزیری گواستنەوەی كۆنگۆی دیموكرات، باسی لە هۆكاری نغرۆبوونی كەشتییەكە كرد و رایگەیاند، "كەشتییەکە بەهۆی هەڵگرتنی بارێكی قورس و هەڵكردنی بایەكی بەهێزەوە، نغرۆبووە و هەر 129 سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە.
لۆرۆن سۆمبا باسی ئەوەشی کردووە، کە کەشتییە نغرۆبووەکە ژمارەیەکی زۆر ئافرت و منداڵی تێدایە.


.png&w=3840&q=75)
