رووداو - هەولێر باژێڕوانی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، کەسێکیان بۆ پۆستی قایمقامی هەولێر دەسنیشانکرد. ساماڵ عەبدوڵڵا، باژێڕوانی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە لە کۆبونەوەیەکی نێوخۆییدا، سەعدوڵڵا جەلیل-یان وەک قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەسەر پشکی گۆڕان دەستنیشانکردووە. باژێڕوانی هەولێری گۆڕان، ئاماژەی بە چۆنێتی دانانی سەعدوڵڵا جەلیل نەکرد، کە ئایا بە هەڵبژاردن بووە یان راستەوخۆ دەستنیشانکراوەو گوتی، "ئەوە کاری نێوخۆیی بزووتنەوەکەیە و پێویست بە باسکردن ناکات". لەبارەی کاتی دەستبەکاربوونیشیەوە گوتی، دوای دەستنیشانکردنی کاتەکە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرەوە، کاندیدەکەی گۆڕان وەک قایمقامی نوێی قەزای ناوەندی هەولێر دەستبەکاردەبێت.
هەواڵە ناوخۆییەکان26-08-2026ئەو کەسانەی فرۆشگای قوتابخانەکانیان بەکرێ گرتووە دەڵێن، کرێ چەند بەرامبەر بووە
تەندروستی26-08-2026د. یاد نەقشبەندی: دەمانەوێت ژیریی دەستکرد بهێنینە نێو چارەسەرییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا