رووداو - کۆبانێ ئەمڕۆ (شەممە 24-1-2015) پێشمەرگە و یەپەگە لە باشوور و رۆژهەڵاتی کۆبانێوە هێرشێکی چڕیان دەستپێکرد و توانییان گوندی تەرمک و بەشێکی زۆری گوندی مەمیت کۆنترۆڵبکەنەوە. عەمید موسلیح زێباری، فەرماندەی پشتیوانیی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆبانێ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە باشووری کۆبانێوە پێشمەرگە بۆردوومانی چەکدارانی داعشی کردووە و یەپەگە هێرشیکردووەتە سەر گوندی تەرمک و کۆنترۆڵیان کردووەتەوە. ناوبراو جەختیکردەوە، کە شەڕ لە باشووری کۆبانێ بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی گوندی مەمیت و گوتی: "گردی مەمیت و بەشێکی ناو گوندەکە کۆنترۆڵکراوەتەوە". زێباری، ئاماژەی بەوەدا لە رۆژهەڵاتی شارەکەشەوە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بەردەوامە لەگەڵ چەکدارانی داعش و جەختیکردەوە، داعش تەنیا ١٠٠ بۆ ١٥٠ مەتری لە گەڕەکی کانیا عەرەبانەوە بەدەستەوە ماوە. موسلیح زێباری، ئاماژەی بەوەدا "لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٣٠ چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ بریندار بووە". هاوکات دەستیان گرتووە بەسەر تانکێک و زرێپۆشێک و چەندین جۆری دیکەی چەک.
هەواڵە ناوخۆییەکان26-08-2026ئەو کەسانەی فرۆشگای قوتابخانەکانیان بەکرێ گرتووە دەڵێن، کرێ چەند بەرامبەر بووە
تەندروستی26-08-2026د. یاد نەقشبەندی: دەمانەوێت ژیریی دەستکرد بهێنینە نێو چارەسەرییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا