رووداو- ئامەد گرتەیەکی ڤیدیۆیی وێنەی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئامەد ئاشکرادەکات کاتێک لەنێو هاونیشتمانیانی ئەو شارە بەرەو ئەو مەیدانە دەچێت کە رۆژی 5 ی حوزەیرانی 2015 کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی گەلان HDP ی تێدا ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا کە دوو رۆژ بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا روویدا، 4 هاونیشتیمانی شەهیدبوون و نزیکەی 400 ی دیکەش برینداربوون. ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدۆکەدا دەردەکەوێت، ناوی ئۆرهان گۆندەر-ـە کە تەمەنی 20 ساڵە و لە سەرەتاوە تاکە گومانلێکراوی رووداوەکە بوو. ئۆرهان گونەر، دوای ئەوەی بۆمبەکەی داناوەتەوە رۆیشتووە و دواتر دیسان گەڕاوەتەوە مەیدانەکە، گونەر لە ئەنتاب، کە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا دەستگیرکرا، دوای ئەوەی برایەوە ئامەد، دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس رەوانەی دادگا کرا و ئێستا زیندانیکراوە. لە لێکۆڵینەوەکاندا گونەر دانی بەوەدا ناوە کە ئەندامی داعش بووە و پێشتر چووەتە سووریا.
جیهان10-06-2026تورکیا نەتەنیاهوو بە "پسپۆڕی کۆمەڵکوژی" و ئیسرائیلیش ئەردۆغان بە "بکوژی کورد" ناودەبات