رووداو - ئیستەنبوڵ ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری تورکیا، لەگەڵ کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری کۆبووەوە. دوای ئەوەی داودئۆغڵو لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی راسپێردرا، رۆژی دووشەممە 13-7-2015 دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد و چاوی بە کڵچدارئۆغڵو کەوت. ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 7 ی حوزەیران بەجۆرێک بوون کە دەرفەتی بە هیچ پارتێکی سیاسی نەدا لە تورکیا کە بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێ، پارتی داد و گەشەپێدان کە ماوەی 13 ساڵ بە تەنیا حکومەتی پێکهێناوە، ئەمساڵ رێژەی دەنگەکانی بۆ سەدا 40 دابەزی، بەمەش ناچارە حکومەتی هاوبەش پێکبهێنێ. کۆبوونەوەکەی داودئۆغڵو و کڵچدارئۆغڵو لە بارەگای سەرەکی جەهەپە بەڕێوەچوو، داودئۆغڵو داوایکردبوو کە کۆبوونەوەکانی بە دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکان ئەنجام بدات، بەڵام شاندێک لە وەزیرانی حکومەت یاوەری سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری تورکیا-یان دەکرد. رۆژی هەینی 10-7-2015 بەر لەوەی ئەحمەد داودئۆغڵو بچێتە بۆسنیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "لەگەڵ سەرکردەی هەرسێ پارتەکە کۆدەبمەوە، بەڵام ئەگەری پێکهێنانی حکومەتی هاوبەش لەگەڵ جەهەپە و مەهەپە نزیکە".
جیهان10-06-2026تورکیا نەتەنیاهوو بە "پسپۆڕی کۆمەڵکوژی" و ئیسرائیلیش ئەردۆغان بە "بکوژی کورد" ناودەبات