کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی لەبارەی بارودۆخی هەرێمی راخین لە میانمار کۆبووەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی لەبارەی بارودۆخی هەرێمی راخین لە میانمار کۆبووەوە

news

ئەنجوومەنی ئاسایش داوا لە میانمار دەکات رێز لە مافی مرۆڤ بگرێت

زانا بەهرام

زانا بەهرام

08-11-2017
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانا بەهرام
زانا بەهرام08-11-2017

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە
تەندروستی23-11-2026

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە

رووداو - نیویۆرک

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەبارەی بارودۆخی هەرێمی راخین لە میانمار(بۆرما) ئەنجامدا، تێیدا بەتووندی توندووتیژییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی حکومەتی میانمار بەرامبەر موسڵمانانی رۆهینگیا سەرکۆنەکرد.

ئەنجوومەنی ئاسایش تەنیا تووندووتیژییەکانی سەرکۆنە نەکرد، بەڵکو لە راگەیێندراوێکدا داوای لە حکومەتی مینمار کرد هەنگاوی بەپەلە و جددی بنێت بۆ رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، ئەنجوومەنی ئاسایش هەروەها دەڵێت، ئەوەی روودەدات بەرنامە بۆ داڕێژراوە لە بەکارهێنانی هێز، لە دژی خەڵکی سڤیل.

سیبستیانۆ کاردی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "ئەنجوومەنی ئاسایش بەتووندی تووندوتیژییەکانی ناوچەی راخین لە میانمار سەرکۆنە دەکات، کە لە 25ی ئابەوە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 670 هەزار کەس لە موسڵمانانی رۆهینگیای، ئەنجوومەنی ئاسایش هەروەها نیگەرانی قوڵی خۆی لەبارەی پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی میانمارەوە لە هەرێمی راخین دەردەبرێت".

نوێنەری میانماریش لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنەی لەو بڕیارەی ئەنجوومەنەکە گرت و پێیوابوو هەوڵەکانی حکومەتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەبەرچاونەگیراون.

هاو دو سوان، باڵیۆزی میانمار لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "ئێمە بەقووڵی نیگەرانین لەو راگەیێندراوەی تایبەت بە بارودۆخی میانمار دەرکراوە و پێمانوایە ئەو تۆمەتانە هەوڵدانێکی زۆرن بۆ راگرتنی باڵانس لەنێوان تێکستەکان و ئەوەی لەسەر زەوی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە هەوڵەکانی حکومەتی میانمار نەکراوە کە بۆ دەستنیشانکردنی بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان لە هەرێمی راخین دەیانگرێتەبەر".

تەواوی کۆچبەرانی موسڵمانی رۆهینگیای دوای دەربەدەربوونیان لە زێدی خۆیان، روو لە بەنگلادیش دەکەن، نوێنەری بەنگلادیش لەو کۆبوونەوەیەدا هەوڵیدا باڵانسێک لەنێوان میانماری دراوسێی و گوشارەکانی رۆژئاوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە رابگرێت.

مەسعود بن مومین، باڵیۆزی بەنگلادیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "ئەو گوتانەی ئێستا لەلایەن هاوتا میانمارەکەمەوە پێشکەشکران، ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەو بارودۆخە ئاڵۆزە و نابێت بەربەستەکانیش بۆ چارەسەرکردن نادیدەبگیرێن و رەتبکرێنەوە".

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و راگەیێندراوە تووندەکەی دژی حکومەتی میانمار، بە دەستپێشخەری بەریتانیا و فەرەنسا بوو، وڵاتانی دیکەش پشتیوانییان کرد، بەڵام چین کە هاوپەیمانێکی گرنگی میانمارە، دژی هەر هەنگاوێک دەوەستێتەوە لەبەرامبەر میانمار بنرێت، چین مافی ڤیتۆشی هەیە و توانای پووچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی هەیە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە
تەندروستی23-11-2026

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە